یادگەی نیشتمانیی بارزانی

دەربارەی بی ئێن ئێم

یادگەی نیشتمانیی بارزانی دامەزراوەیەکی کلتوری هەرێمی کوردستانی عێراقە کە بۆ یادکردنەوەی گیانی پاکی مستەفا بارزانییە، سمبولی جولانەوەیی بەرخودانی كوردان. بەپێی دیدگای مستەفا بارزانی بۆ کوردستانێکی یەکگرتوو، بی ئێن ئێم ڕێز لە هەموو ئەو سەرکردە کوردانە دەگرێت کە سەرکردایەتی هەڵمەتە گەورەکانی کوردیان کرد بۆ ئامانجی ئازادی هەمیشەیی. بی ئێن ئێم دامەزراوەیەکی کلتورییە کە ئامانجی هۆشیارکردنەوەی هەموو لایەکە کە کۆمەڵەی کوردستان بە چییدا ڕۆشتوون و چۆن گەیشتوون بەم ڕۆژەی ئێستا تیایدان. وە بەبیرهێنانەوەیەکە بۆ نەوەکانی کوردستان کە باو و باپیرانیان چۆن بە ناخۆشی و ئازاردا تێپەڕیوون بۆ بەدەسهێنانی مافەکانی ئەوان کە دەتوانن سەردانی ئەم دامەزراوەیە بکەن بەبێ هەبوونی هیچ ترسێک.

دیدگا

بۆ بەرچاوخستنی چێرۆکە ڕاستیەکەی دامرکاندنەوەی میلەتی کوردە کە چۆن لە پێناو مانەوەیان دژایەتیان دەکرا و لە هەمان کاتدا دڵنیابوون لەوەی هەوڵەکانی ئەوانەی بەرەنگاری بوون بۆ هەمیشە لە یاد بمێننەوە.

ئامانج

ئامانجی بی ئێن ئێم فێرکردن و پێزانینی نەوەی ئێستا و داهاتووە لەگەڵ دەرخستنی چێشتنی ئازارەکانی نەتەوەی کورد شان بە شانی بزووتنەوەی بارزانی و هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ یاساکانی پێکەوەژیان، مافی کەمینەکان، و پاراستنی سروشت.

بەشەکانی بی ئێن ئێم

مۆزەخانەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی یەکێکە لە مۆزەخانە گشتگیرەکان و هەمەجۆرەکان، ئەم دامەزراوە هەوڵ دەدات جێگەی ڕەزامەندی سەردانیکەرانی بێت. یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەوەیە کە گۆڕەپانێکی گەورەی لە دەرەوە دابین کردووە کە دەتوانرێت چەندین بۆنەی کولتووری تێیدا ساز بکرێت. ئەم گۆڕەپانە گەورەیە کەش و هەواکەی زۆر هێمن و ئاسوودەی هەیە، کە جوانی سروشتی ناوچەکە دەردەخات. مۆزەخانەکە سەردانیکەرانی بەرەوە گەشتێکی ڕوون دەبات بەناو ڕابردوودا کە زۆر چیرۆکمان بۆ ڕوون دەکاتەوە. یادگەکە ژوورێکی شانۆیی هەیە کە لەڕێگەی فیلمی دیکۆمێنتاری کورت پوختەیەکی مێژوویی بارزانی پیشان دەدات وە هەروەها گەلەریەک کە کاری نیگارکێشە بەناوبانگەکانی ناوچەکە نمایش دەکات. بی ئێن ئێم هەروەها هۆڵێکی کۆبوونەوە لە خۆ دەگرێت وە چەندین ژووری سیمینار بۆ هەموو جۆرێکی کۆنفرانس و سیمینار. وە یەکێک لە ئامانجەکانی ئەوەیە کە ڕێژەیەکی بەرفراوانی سەرچاوە دابین بکات بۆ لێکۆڵێنەران و خوێنەرە زانیاری خوازەکان. بی ئێن ئێم کتێبخانەیەکی هەیە کە ژمارەیەکی بەرچاو لە کتێب و دۆکیۆمێنت لە خۆ دەگرێت. بۆ ئەوانەی کە ناتوانن سەردانی کتێبخانەکە بکەن وە زیاتر بە تەکنۆلۆژیا ئیش دەکەن، دەتوانن دەستیان بگات بە سەرچاوەکان لە کتێبخانەیەکی ئەلیکترۆنی. چەندین ژووری بچووک و گەورەی کۆبوونەوەی هەیە وە چەندین شوێنی حەوانەوە و کافتریایەکی گەورە کە دەکرێت تاکوو ٣٠٠ کەس لە خۆ بگرێت. وە کۆمەڵگەکە دەتوانێت بۆنەی جۆراوجۆر بە ئەنجام بگەیەنرێ کە لە جێگەی ڕەزامەندی ئێوە دابێت.