خوێندن

یادگەی نیشتمانیی بارزانی

بگەڕێ لە کتێبخانەی ئەلیکترۆنی BNM لە هەر شوێنێک

پەروەردەی BNM

لە کاتێکدا سەرکردە کوردەکان هەمیشە لە شەڕدا بوون بە ناچاری بۆ بەرگریکردن لە خاک و نیشتمانیان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەرگیز هەلێکیان لە دەست نەداوە بۆ گرنگیدان بە پەروەردە. مستەفا بارزانی هەمیشە لە خەمی پەروەردەدا بووە و هەموو هەوڵێکی خۆی خستبووە گەڕ بۆ پەرەپێدانی زیاتر بە کەرتی پەروەردە تەنانەت لە کاتی بۆمببارانی دوژمنانیشدا. کەرتی پەروەردە هەمیشە وەکوو بەشێکی گرنگی کولتووری کوردی بووە و بی ئێن ئێم ئەوە بەڕوونی دەردەخات.

کتێبخانە و توێژینەوە

 کتێبخانەی بی ئێن ئێم ڕێژەیەکی بەرچاو لە دۆکیۆمێنت و کتێب لە خۆ دەگرێت سەبارەت بە مێژووی کوردستان و بەتایبەتیش مێژووی بارزانی. بی ئێن ئێم دەیەوێت پەرە بە کوردستانێکی یەکگرتوو بدات هاوکات لەگەڵ دیدگای مستەفا بارزانیدا. لە ئەنجامدا، کتێبخانەی بی ئێن ئێم سەرچاوەی تایبەتی بە کولتوور و مێژووی کوردی هەر چوار پارچەی کوردستان دابین دەکات. لێکۆڵێنەران و نووسەران و قوتابییان دەتوانن سەردان بکەن و هەموو سەرچاوەکان بەکار بهێنن. هەروەها خوێنەرە زانستخوازەکانیش کە دەیانەوێت لەسەر کورد و کوردستان بخوێننەوە و سوودمەند بن لە کتێبخانەکەی بی ئێن ئێم.

کتێبخانەی ئەلیکترۆنی

کتێبخانە ئەلیکترۆنییەکە هاوشێوەی کتێبخانە ڕاستەقینەکەیە، کە ڕێژەیەکی بەرفراوانی دۆکیۆمێنت، نەخشە، کتێب، و وتار دەخاتە بەردەست لەگەڵ چەندین سەرچاوەی بەسوودی تر بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێت بەردەوام بن لە لێکۆڵینەوەکانیان، کتێبخانەی ئەلیکترۆنی زۆر سەرچاوەی تری هەیە کە تایبەت نین بە کورد بۆ لێکۆڵینەوەی وردتر.

Database

Open Access