مۆزەخانە

یادگەی نیشتمانیی بارزانی

مۆزەخانە

مۆزەخانەکە بە وردەکارییەکی زۆرەوە دیزاین کراوە بۆ ڕەنگدانەوەی شاخ و ئەشکەوتەکان کە چەندین ساڵ وەکوو قەڵغانێک نەتەوەی کوردیان پاراستووە. میللەتی کورد هەمیشە ئاماژە بەوە دەدەن کە تاکە هاوڕێیان شاخەکانە بۆیە مۆزەخانەکە ماڵێکە بۆ ئەو هاوڕێ ڕاستەقینانە. بی ئێن ئێم سەردانیکەرانی بەرەوە گەشتێکی مێژووی دەبات بەناو ڕابردوودا لە ڕێگەی نمایشکردنی چەندین وێنە لە گەلەرییەکەی، و پیشاندانی کەل و پەلی مێژووی و چیرۆکێک کە بەپێی کاتی ڕووداوەکان ڕێکخراوە.

ژوورە ئەشکەوتەکە

 ژووری ئەشکەوتەکە دیزاین کراوە وەکوو ئەو ئەشکەوتەی کە مستەفا بارزانی ماوەیەکی بەرچاوی ژیانی تێدا بردووەتە سەر. بارزانی و هاوەڵەکانی لە کاتی تۆپبارانی و شەڕەکاندا هەمیشە ئەشکەوتەکانیان بەکارهێناوە وەکوو حەشارگە. هەمیشە ئەشکەوتەکان وەکوو بەشێکی گرنگی ژیانی خەڵکی لادێکان دەمێنێتەوە لە ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان.

مۆزەخانەی BNM بە شێوازی 3D