یادگەی نیشتمانیی بارزانی

بە خێر بێن بۆ یادگەی نیشتمانیی بارزانی، سڵاو و ستایش بۆ سەرکردەی ئەفسانەیی و سیمبولی جووڵانەوەی بەرخودانی و باوکی نەتەوەیی کوردان مستەفا بارزانی. ئەم یادگەیە بۆ یادکردنەوەی ئەو ڕۆحە پیرۆزەیە کە گیانی خۆی کردە قوربانی بۆ ئازادی خاک و کۆمەڵگەی کوردی، یادگەی نیشتمانیی بارزانی (بی ئێن ئێم) دەیەوێت ببێت بە سەنتەری زانیاری و لێکۆڵینەوە تا وەکوو نەوەی داهاتوو ئەو ئازار و ناخۆشییانەی نەوەی پێشوو لە یاد نەکەن. یادگەکە سپارد نامەیەکە کە ئاماژە بە مانەوەی گەلی کورد دەکات و نامەیەکی بەردەوامی پێکەوەژیانن و ئاشتی پیشان دەدات. سەردانیکەران و نووسەران دەتوانن لە ڕێژەیەکی بەرفراوانی سەرچاوەکان لە کتێبخانە و مۆزەخانەکە سوودمەند بن، لەگەڵ هەبوونی کتێبخانەیەکی ئەلیکترۆنی کە لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانە بەردەست دەبێت. بی ئێن ئێم هەروەها شوێنی تایبەتی دابین کردووە بۆ سیمینار، کۆنفرانس، و پێشانگاکان. سەردانیکەران دەتوانن گەشتێک بکەن بەناو مێژوودا و لە هەمان کاتیشدا دەتوانن چێژ ببینن لە جوانی و دیزاینی مۆدێرنی یادگەکە کە ئاماژە دەکات بە سەرکەوتنی بەرخودانی سەدان ساڵەی گەلی کورد کە لە ئەنجامدا ئازادی بۆ گەلەکەمان دەستەبەر کرد.

سێ گومەزی یادگەی نیشتمانیی بارزانی سومبولی پێکەوەژیانن
گۆڕی مستەفا بارزانی و کوڕەکەی ئیدریس بارزانی

گۆڕی مەلا مستەفای بارزانی بەبێ ناونیشان ماوەتەوە لەسەر ڕاسپاردەی خۆی کە دەبێت وەکوو هاوەڵە پێشمەرگەکانی بنێژرێت کە گیانی پیرۆزی خۆیان کردە قوربانی لەپێناو بەدەستهێنانی مافە سەرەتایییەکانی نەتەوەی کورد. لە تەنیشت گۆڕی مستەفا بارزانییەوە گۆڕی کوڕە بچووکەکەیەتی ئیدریس بارزانی کە ئەویش وەکوو باوکی گۆڕێکی سادە و بێناونیشانی هەیە.

شێخ عەبدولسەلام (١٨٧٤ - ١٩١٤)

ڕابەری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد بوو. شێخ عەبدولسەلام پێشەوایەکی هزر کراوە بوو، وە بزووتنەوەکەی لەسەر چەند کۆڵەکەیەک دامەزراند بوو کە لێخۆشبوون، پێکەوەژیانی ئاشتیانە، پاراستنی ژینگە، وە پاراستنی مافی کەمینەکانی لە خۆ دەگرت. لە گەشتەکەی بەردەوام بوو تا وەکوو کاتی لەسێدارەدانی لە ساڵی ١٩١٤ لە لایەن عوسمانییەکانەوە.

شێخ ئەحمەد [خودان] (١٨٩٦ - ١٩٦٩)

شوێنگرەوە سەرکەوتووەکەی براکەی بوو، ڕابەریەتی بزووتنەوەی بارزانی کرد لە چەندین ڕووداوی جیهانیدا وەکوو جەنگە جیهانییەکان بە پەیڕەوکردنی هەمان بیروباوەڕی براکەی. لەلایەن شوێنکەوتووان یەوە ڕێزێکی بێ پایانیان لێ دەنا وە فێرکارییەکانی دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا تەنانەت لە نەوەی دوای خۆشی. هەموو کۆڵەکەکانی بزووتنەوەی بارزانی بە ساغی ماوەتەوە لە ناوچەی بارزان.

مستەفا بارزانی (١٩٠٣ - ١٩٧٩)

سەرکردەیەک کە ڕەزامەندی شێخ ئەحمەدی برای وەرگرتبوو، کە ڕابەرایەتی لە چەندان بواری هەمەجۆردا کردووە لە شوێنی براکەی. دواتر، ڕابەرایەتی گەورەترین بزووتنەوەی نەتەوەیی کردووە لە لایەن کورد و کوردستان ەوە.

ناونیشان

یادگەی نیشتمانیی بارزانی​

گوندی بارزان

قەزای مێرگەسۆر، پارێزگای هەولێر،
هەرێمی کوردستان – عێراق

بۆ پەیوەندیکردن

مۆبایل: 0061 444 750 (0) 964+
ئیمەیڵ: info@bnm.krd