بارزان

لە رووی جوگرافیاوە، دەکەوێتە دامێنی چیای شیرین لە پارێزگای هەولێر. 

دەوڵەمەندە بە شوێنەواری مێژوویی دیارترینیان ئەشکەوتی شانەدەر و چەندین شوێنەواری شارستانی کۆن.

چەندین کەسایەتی و رابەری رۆحی، سیاسی و خەباتگێڕی لێ هەڵكەوتووە کە هەر لە سەردەمی عوسمانییەکانەوە، دژی ستەم و زۆرداری بوون، فەلسەفە و رەوتی ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئاینییان بە ئاراستەیەکی سەردەمیانەدا بردووە. ئەو فەلسەفەیە لە پێکەوە ژیانی پێکهاتە جیاوازەکان و بوونی کنیشت و کەنیسە و مزگەوت لەپاڵ یەکدا و لە دادپەروەری و پاراستنی مافی ئافرەت و ژینگە پارێزیدا بەرجەستە بووە. 

لە بارزان ژینگەیەکی پاک و جوان دەبینرێت. 

مۆنومێنتی ئەنفال و جینوساید دەبینی.